شیخ ره زا تالبانی
"*شێخ ره زا پیاوێکی که ڵه گه ت چوارشانه،ناوچاوپان وچاوی نه ختێ موژو مۆر و زه ق بووه.برۆکانی پر و پێکه وه به ستراوبوون،لووت و چه ناکه ی تۆزێ پان،رێشێکی سپی ئه هێشته وه زیاتر سێ په نجه،که چه ناکه و سه ر گۆنا و ته وێڵی خستبووه ئه ندازه یه که وه.مێزه رێکی سپیی کوردانه ی شێخانی له سه ر ئه نا که سه ر گوێچکه ی دا ئه پۆشی،ده نگی نێر و قسه کردنیشی خاو بووه"
"**پێغه مبه ری شێعر که من پێی له سه ر شانی شاعیره کانمان ئه بیینم"
شاعیر هه جوو بێژو نوکته زان وقسه خوشی کورد "شێخ ره زای تاڵه بانی"
کوری شێخ عه بدوره حمان کوری مه لا ئه حمه دی کوری مه لا مه حمودی کوری یووسف ئاغایه له بنه ماله ی کاکه سووری قه راخییه له خێڵی زه نگه نه یه. که مامه کانی به شێخی ته ریقه ی قادری ناو بانگیان ده رکردووه.
(خودا وه ختێ حه زکا به نده ییکی خۆی بکا خۆشنوود
له رێگه ی دووره وه بۆی دێ به پێی خۆی شاهیدی مه قسوود
...)
شێخ عه بدو ره حمان سێ کوری بووه شێخ عه لی و شێخ قادرو شێخ ره زا،که شێخ ره زا له ساڵی 1253کوچی -1837زایینیداله گوندی "قرخ"له ناوچه ی چه مچه ماڵ چاوی روو به دونییا هه ڵێناوه، ته مه نی حه وت ساڵان بووه که لای باوکی" شێخ عه بدوره حمان" ده ستی کردووه به خوێندن له پاشان چوه ته لای مامی "شێخ عه بدولغه فوور"،ماوه یه کیش لای مه لا باشه کانی که رکووک خویندویه تی پاشان چووه بۆکۆیه و له مه دره سه ی زانای به ناو بانگ جه لی زاده مه لا ئه سعه دی باوکی حاجی مه لا عه بدوڵڵادا ئه مه زرێ وه له ته ک حاجی مه لا عه بدوڵڵا کوری مه لا ئه سعه د و شاعێری کورد که یفی له مزگه وتی گه وره ی کۆیه ئه بن به فه قێ.
هه رله ویه زویری ئه که وێته بین شێخ ره زاو که یفییه وه ،که ئه م ناره حه تیه ئه بیت به هۆی هۆنینه وه ی چه ند شێعری سه خت و خراپ به سه ریه کا.به ئه ندازه یه ک که شێخ ره زا به که یفی ئه ڵێت:
شاعیر چو توی لب لبانت ریدم
وز فرق سرت تا بدهانت ریدم
که یفی له وه ڵامائه ڵێت:
فرقی نه چنان بود میان سرو کیرم
ای ریدی به کیرم گوزری گوت به کیرم
ئه م شێعره ی که یفی ئه بێت به هۆی ئه وه که زویرییه که یان ببێت به شره جنێوی کۆڵانان،هه ر بۆیه که حاجی مه لا عه بدوڵڵا "مه لا ئه سعه دی"باوکی ئاگادار ئه کات ،مه لا ئه سعه دیش له سه ر شێخ ره زا که یفی ده رئه کات.
شێخ ره زا له مزگه وتی گه وره ی سلێمانیش خوێندویه تی،پاشان خۆی به عیلمی عه ره بی و ئه ده بیاتی فارسی و تورکییه وه خه ریک ئه کات.ئه مجار ده س ده کات به و ڵاتانگه ری روو ئه کات له پایته ختی ده وڵه تی عوسمانی.
له ساڵی 1860دا له حه ڵه به وه رۆشتووه بو ئه سته موول.دوای دوو ساڵ ئه گه رێته وه بۆکه رکووک.
له ده وروبه ری هه ولێردا ئه بیسێت که باوکی فه وتی کردووه،دوای چه ند مانگ له دوای مردنی باوکی له گه ڵ شێخ عه لی برای نێوانیان تێک ئه چێت ،پاشان ئه روات بۆکۆیه بۆلای شێخ غه فووری مامی که گوایه به ڵێنی زه ماوه ندی کچه کی خۆی پێ داوه،ئه ویش دوای شه ش مانگ بێگاری پێکردن کچه که ی ناداتێ .
(ئه و رۆژه که تورام و له که رکوو سه فه رم کرد
مانه ندی عه قاریب له عه قاریب حه زه رم کرد
..
خواستم که برۆم بۆسه فه ری رۆم به سه یاحه ت
نه یهێشت و دووسه د ئه هلی عه مامه ی له سه رم کرد
دانیشێ نه چێ من کچی خۆم ماره ده که م لێی
ئه و تالیبی دنیایه ئه وا موعته به رم کرد
....)
هه ر ئه وه بووه به هۆی تۆرانی له مامی وگه رانه وه ی بۆکه رکووک.
له 1866دا دیسان بۆجاری دووه م روو له ئه سته مبوول ئه کات،دوای ماوه یه ک له گه ڵ "صدر الا ععظم"ئه بێت به دۆس ،که به هۆی ئه و دوستایه تیه وه ئه چێت بۆزیاره تی ماڵی خوا.
له ساڵی 1884دا ئه گه رێته وه بۆکه رکووک و له لایان حکومه تی تورکه وه مانگانه ێه کی که می بۆئه برێته وه.خۆیشی ورده ورده خه ریکی کشتو کاڵ بووه ده وه ری که رکووک. هاتوچوی وه سمان پاشا و مه حموود پاشای جاف و پیاوه گه وره کانی ئه و ناوه ی کردوه.عادڵه خان، ژنی وه سمان پاشا هه میشه دیاری بۆناردووه.
له 1900به ته واوی که رکووکی به حێ ئه هێڵێت و روو له به غدا ئه کات و له ته کیه ی تاڵه بانی نیشته جێ بووه.
شێخ ره زا هه ر له به غدا له رێکه وتی 20/1/1910کۆچی دوایی کردووه و به را سپارده ی خۆی ئه م چوار دێره شێعره ی له سه ر گوره که ی نووسراوه:
یا ره سول الله چه باشد چون سگ اصحاب کهف
داخل جنت شوم در زمره یی احباب تو
اوروود در جنت من در جهنم کی رواست
او سگ اصحاب کهف و من سگ اصحاب تو