"*شێخ ره زا پیاوێکی که ڵه گه ت چوارشانه،ناوچاوپان وچاوی نه ختێ موژو مۆر و زه ق بووه.برۆکانی پر و پێکه وه به ستراوبوون،لووت و چه ناکه ی تۆزێ پان،رێشێکی سپی ئه هێشته وه زیاتر سێ په نجه،که چه ناکه و سه ر گۆنا و ته وێڵی خستبووه ئه ندازه یه که وه.مێزه رێکی سپیی کوردانه ی شێخانی له سه ر ئه نا که سه ر گوێچکه ی دا ئه پۆشی،ده نگی نێر و قسه کردنیشی خاو بووه"
کوری شێخ عه بدوره حمان کوری مه لا ئه حمه دی کوری مه لا مه حمودی کوری یووسف ئاغایه له بنه ماله ی کاکه سووری قه راخییه له خێڵی زه نگه نه یه. که مامه کانی به شێخی ته ریقه ی قادری ناو بانگیان ده رکردووه.
شێخ عه بدو ره حمان سێ کوری بووه شێخ عه لی و شێخ قادرو شێخ ره زا،که شێخ ره زا له ساڵی 1253کوچی -1837زایینیداله گوندی "قرخ"له ناوچه ی چه مچه ماڵ چاوی روو به دونییا هه ڵێناوه، ته مه نی حه وت ساڵان بووه که لای باوکی" شێخ عه بدوره حمان" ده ستی کردووه به خوێندن له پاشان چوه ته لای مامی "شێخ عه بدولغه فوور"،ماوه یه کیش لای مه لا باشه کانی که رکووک خویندویه تی پاشان چووه بۆکۆیه و له مه دره سه ی زانای به ناو بانگ جه لی زاده مه لا ئه سعه دی باوکی حاجی مه لا عه بدوڵڵادا ئه مه زرێ وه له ته ک حاجی مه لا عه بدوڵڵا کوری مه لا ئه سعه د و شاعێری کورد که یفی له مزگه وتی گه وره ی کۆیه ئه بن به فه قێ.
شێخ ره زا له مزگه وتی گه وره ی سلێمانیش خوێندویه تی،پاشان خۆی به عیلمی عه ره بی و ئه ده بیاتی فارسی و تورکییه وه خه ریک ئه کات.ئه مجار ده س ده کات به و ڵاتانگه ری روو ئه کات له پایته ختی ده وڵه تی عوسمانی.
له ساڵی 1860دا له حه ڵه به وه رۆشتووه بو ئه سته موول.دوای دوو ساڵ ئه گه رێته وه بۆکه رکووک.
له ده وروبه ری هه ولێردا ئه بیسێت که باوکی فه وتی کردووه،دوای چه ند مانگ له دوای مردنی باوکی له گه ڵ شێخ عه لی برای نێوانیان تێک ئه چێت ،پاشان ئه روات بۆکۆیه بۆلای شێخ غه فووری مامی که گوایه به ڵێنی زه ماوه ندی کچه کی خۆی پێ داوه،ئه ویش دوای شه ش مانگ بێگاری پێکردن کچه که ی ناداتێ .
له 1866دا دیسان بۆجاری دووه م روو له ئه سته مبوول ئه کات،دوای ماوه یه ک له گه ڵ "صدر الا ععظم"ئه بێت به دۆس ،که به هۆی ئه و دوستایه تیه وه ئه چێت بۆزیاره تی ماڵی خوا.
له ساڵی 1884دا ئه گه رێته وه بۆکه رکووک و له لایان حکومه تی تورکه وه مانگانه ێه کی که می بۆئه برێته وه.خۆیشی ورده ورده خه ریکی کشتو کاڵ بووه ده وه ری که رکووک. هاتوچوی وه سمان پاشا و مه حموود پاشای جاف و پیاوه گه وره کانی ئه و ناوه ی کردوه.عادڵه خان، ژنی وه سمان پاشا هه میشه دیاری بۆناردووه.
له 1900به ته واوی که رکووکی به حێ ئه هێڵێت و روو له به غدا ئه کات و له ته کیه ی تاڵه بانی نیشته جێ بووه.
شێخ ره زا هه ر له به غدا له رێکه وتی 20/1/1910کۆچی دوایی کردووه و به را سپارده ی خۆی ئه م چوار دێره شێعره ی له سه ر گوره که ی نووسراوه:
یا ره سول الله چه باشد چون سگ اصحاب کهف
داخل جنت شوم در زمره یی احباب تو
اوروود در جنت من در جهنم کی رواست
او سگ اصحاب کهف و من سگ اصحاب تو
دریژه ی بابه ت بخوینه وه