وه‌ره‌ ئه‌م شه‌و له‌ناو دڵم وه‌ك چرابه‌
كه‌س نییه‌ له‌من زیاتر تۆی خۆش بوێ‌ دڵنیابه‌

روحم قوربانته‌ چاوم چاوه‌ڕوانته‌
دڵم ئاگادارته‌ مه‌به‌ستم سه‌لامه‌تی گیانته‌

هه‌ست و سۆزت به‌هه‌شتێكی پڕله‌نوره‌
دڵنیابه‌ وه‌فای تۆ له‌دڵی مندا بێ سنووره‌

ئه‌زیه‌تم مه‌ده‌ ئه‌زیه‌ت دراوم
له‌جیاتی فرمێسك خوێن دێ له‌چاوم

هه‌زار نامه‌م بۆ بنێرن هاوڕێیانی دڵسۆز
ناگا به‌یه‌ك نامه‌ی تۆی به‌سۆز

خاكی دڵم وشكه‌ به‌بێ بارانی دڵی تۆ
وه‌رزه‌كانم پاییزن به‌بێ هاوڕێیه‌تی تۆ