بو مندالان
كتێب
من كتێبم خۆشده‌وێ
ناهێلم لێم دووركه‌وێ
دۆستێكی زۆر زانایه
بێده‌نگ وزۆر ئازایه
خراپه‌ی له لا نییه
هه‌رچی هه‌یه باشییه
باسی ئێستا‌و رابردوو
رێگه‌ی راست له داهاتوو
هه‌مووی ئه‌و فێرم ده‌كات
ئازا‌و بوێرم ده‌كات
هه‌ر مناڵێك بیه‌وێ
له ژیان سه‌ربكه‌وێ
ده‌بێ كتێب بخوێنێ
تاكو نه‌زان نه‌مێنێ
په‌رتووك دۆستی مناڵه
بێ دۆست ژیان به‌تاڵه
+ نوشته شده در ساعت توسط انور
|