دایه دایه خوشم ده ویی
دایه دایه خۆشم ده‌وێی
به‌قه‌د دنیا خۆشم ده‌وێی
تۆ زۆر پاك و دلۆڤانی
وه‌كو فریشته جوانی
زۆر ره‌نجت به‌من كێشاوه
تا منت وا راهێناوه
پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتمه داوێنت
داوێنی پاك و خاوێنت
بوونه‌وه‌رێكی بێهێز بووم
به‌ڵام له‌لای تۆ به‌ڕێز بووم
به شیری خۆت تێرت كردم
تۆ نه‌بای هه‌رزوو ده‌مردم
شه‌و تا به‌یانی نه‌خه‌وتی
له لانكه‌م قه‌د دوور نه‌كه‌وتی
پێ به‌پێ به‌رێوه‌ت بردم
فێری ئاخاوتنت كردم
به هه‌ستێكی پڕ له ئه‌ڤین
گریه‌ت لێ كردمه پێكه‌نین
خۆت تووشی هه‌زار په‌ته‌ر كرد
تاكو منت به‌خته‌وه‌ر كرد
شه‌رتبێ منیش وه‌كوو تۆ بم
قه‌ت له فه‌رمانت ده‌رنه‌چم
رێز له هه‌ستی جوانت ده‌گرم
ده‌تپه‌رستم تاكو ده‌مرم
+ نوشته شده در ساعت توسط انور
|